ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق : چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق بە هەماهەنگی و ڕەزامەندی دەوڵەت و تەنیا ڕاوێژکارییە
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق : چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق بە هەماهەنگی و ڕەزامەندی دەوڵەت و تەنیا ڕاوێژکارییە
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ، چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق بە هەماهەنگی و ڕەزامەندی دەوڵەت ی عێراق ە .
دوای ڕاگەیاندنی ناتۆ بۆ زیاد کردنی هێزەکانی لە عێراق ، قاسم الاعرجی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق جەختی کردەوە کە چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق بە هەماهەنگی و ڕەزامەندی دەوڵەت ی عێراق ە .
الاعرجی کە لە سەرانی هاوپەیمانی فەتح هەژمار دەکرێت لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی و ڕایگەیاند لە پەیمانی ناتۆ بە ڕەزامەندی و هەماهەنگی دەوڵەتی عێراق لەگەل ئەم ووڵاتەدا هاوکاری دەکات و ووتی کە بەرپرسیاری ناتۆ لە عێراق تەنیا لە بواری ڕاوێژکاری دەبێت و لە دەرەوەی کاری ڕەزمی و نیزامی و سەربازییە .
ئەو هەروەها ووتی : عێراق لەگەل ووڵاتانی جیهان دا هاوکاری دەکات و لە ئەزموونەکانی ئەوان لە بەشی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان کەڵک وەردەگرێت تاکوو ئەمنییەت و سەقاگیری خۆی دەستەبەر و تەزمین و پشتڕاست بکات .
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق هەروەها ووتی کە دەربارەی ئەو هێزانەی کلە پێویستن بۆ ڕاهێنان ی هێزەکانی عێراق ی ڕێکەوتننامەیەک ئەنجام نەدراوە .
هەروەها لە لایەکی دیکەوە الاعرجی لە دیدار لەگەڵ کریستۆف بووئیک نوێنەری یەکیتی ئەورووپا لە عێراق جەختی کردەوە کە دەوڵەتی عێراق لە سەر کەڵک وەرگرتن لە هموو ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان و هەموو ئەو هاوکارییانەی کە بۆ پێشکەوتنی عێراق دەخرێتە ڕوو گرینگی یەکی جیددی هەیە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە