ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەمریکا : گفتۆگۆوەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لەگەڵ ئێران بە باشی بەرەوپێش ناڕوات

پەیامی کورد    ...    ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەمریکا  :  گفتۆگۆوەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لەگەڵ ئێران بە باشی بەرەوپێش ناڕوات .

جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا جگە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕەوەندی گفتۆگۆوەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند کە ووتووێژەکان لەگەل ئەم ووڵاتە بە باشی بەرەو پێش ناڕوات ، ئەو جەختی کردەوە کە ئەمریکا هۆشداریگەلی پیویست و گرینگی لەمبارەیەوە بە تاران ڕاگەیاندووە .

هاوکات لەگەڵ ڕاوەستاندنی دەوری هەفتەمی ووتووێژەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لە ڤییەننا جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی میدیایی ڤیدیۆیی دا ڕایگەیاند : ووتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەرەوپێش ناڕوات . "

جەیک سالیڤان جگە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕەوەندی ووتووێژەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لە ڤییەننا پایتەختی ووڵاتی نەمسا جەختی کردەوە کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگای ووتووێژکەرانی ئەورووپایی خۆیەوە هۆشداریگەلی پێویستی بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاندووە


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە