ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە سەر بابەتی ڕێکەوتن دەربارە ووتووێژگەلی ڕابۆردی جەختیان کردەوە
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە سەر بابەتی ڕێکەوتن دەربارە ووتووێژگەلی ڕابۆردی جەختیان کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەم ووڵاتە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو لە نووسینگەکەی خۆی میوانداری لە " مەتیۆ تۆلەر " باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدای کردووە .
بە پێی ئەوەی لە بەیاننامەکەدا هاتووە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە سەرەتای ئەم دیدارەدا سوپاس و پێزانینی خۆی لە دەوڵەتی عێراق بە هۆی هەوڵە بەردەوامەکانی خۆی لە ڕاستای یەکگرتنەوەی بیروباوەڕەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و هەوڵدان بۆ پتەو کردنی ستوونی ئەمنییەتی و سەقامگیری لە ناوچە ڕاگەیاند .
تۆلەر جگە لە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی واشینتۆن لە هەوڵدایە تاکوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا ، بوارە جیاوازەکان بە تایبەتی کوولتووری و تەندرووستی جگە لە پەیوەندی سیاسی لەخۆ دەگرێت ، ئاماژەی کرد کە ئەمریکا ئامادەی هاوکاری کردنی عێراق و پشتوانی پێویست لە بەرامبەرکێشەو گرفتی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا یە .
باڵیۆزی ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە دیدارەکەی خۆیاندا هەروەها پێداچوونەوە لە سەر بابەتی سیاسی و ئەمنییەتی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا باس کرد و لە سەر ووتووێژ ی ڕابۆردی لە نێوان هەر دوو ووڵات لەسەری ڕێکەوتن کراوە جەختیان کردەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە