ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا : باشترە ڕێبەری ئائینی ئێران عەلی خامنەیی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا : باشترە ڕێبەری ئائینی ئێران عەلی خامنەیی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات .
ئۆلاڤ شۆڵتز ، ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن ڕایگەیاند : بەڕادەیەکی زۆر بێ هیوا بووین لە نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران .
لە بەشێکی قسەکانیدا شوڵتز ئاماژە بەوە دەکات ، تەنیا ڕێگای نوێبوونەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ئەوەیە ، بە بێ کات کوشتن و بەبێ مەرج بگەڕێتەوە ناو ڕێککەوتنەکە ، ئەگینا ئەنجامی دانووستانەکان بە شکست کۆتایی پێدێت .
لە کۆتاییش دا ووتی : ئێران لەوە دڵنیا بێت هیچکات ئاڵمانیا ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات بۆیە وا باشە ڕێبەری ئائینی ئێران خامنەیی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات .
لە ئێستادا خولی هەشتەمی کۆبوونەوەکان بۆ نوێ بوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ڤییەننا بەردەوامە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە