ڕاوێژکاری ترامپ : "بڕیاری گرینگ لەبارەی ئێرانەوە لە ڕێگایە"

پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری ترامپ : "بڕیاری گرینگ لەبارەی ئێرانەوە لە ڕێگایە"

مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانبار، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، ڕایگەیاند کە واشینتۆن لە مانگی داهاتوودا هەنگاوی بەرچاو لەبارەی ئێرانەوە دەگرێتەبەر.

ناوبراو ئاماژەی بە بارودۆخی دوای شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانی حەماس و حیزبوڵڵا کرد و وتی: هێزی بە وەکالەتی کۆماری ئیسلامی لاواز بووە و ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناوەكییەكانی ئێران زیاتر بووە.

والتز ڕایگەیاند : بەرگری ئاسمانی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

جەختیشی لەوە کردەوە كە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ بڕیاردانی ئەم بڕیارە سەرەکییانە، ئاماژەی بەوەشکرد : مانگی داهاتوو دەست بەم هەوڵانە دەكەین.


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە