ڕاوێژکاری زلێنسکی: حکوومەتی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی بەرپرسی کومەڵکوژی ئۆکراین ییەکانە

پەیامی کورد   ...  ڕاوێژکاری زلێنسکی: حکوومەتی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی بەرپرسی کومەڵکوژی ئۆکراین ییەکانە

بەرپرسانی ئۆکراین سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە گەلی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ووڵاتەکەیان کاردانەوەیان نواند و ڕایانگەیاند کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە کوژران و کۆمەڵکوژی خەڵکی ئوکراین و یەکیەتی ئەورووپا دەبێت ئابلۆقەی زیاتر بخاتە سەریان.

هەر لەم پەیوەندییەدا ئۆکراین کۆتایی بە پەیوەندی دیپلۆماسی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دێنێت

 دێمیترۆ کولبا، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆکراین پێشنیاری بە ڤۆڵۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین کردووە کە پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان کێیڤ و ئێران کۆتایی پێ بێت.

ئەم پێشنیارەی کولبا  بەهۆی "فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی نیزامی ئێران بۆ ڕووسیا » یە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە