ڕاوێژکاری سوودانی سەبارەت بە دۆلار لێدوانێکی نوێ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری سوودانی سەبارەت بە دۆلار لێدوانێکی نوێ ڕادەگەێنێت
مه‌زهه‌ر موحه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئامانجی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بانكی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به بازرگانیكردن به دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی، سه‌قامگیری له‌بازاڕه‌كان درووست ده‌كات و به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی سه‌قامگیر ده‌كات.
مه‌زهه‌ر موحه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند : "ئازادكردنی كاره‌كانی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی به‌دیلێك نییه بۆ سیاسه‌تی به‌رگریكردن له سه‌قامگیری نرخه‌كان و پلانی حكوومه‌ت بۆ ده‌ستوه‌ردان له سه‌قامگیری ئاستی گشتی نرخی دراوه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێزان و كه‌سانی ئاسایی و یاسایی له عێراق بڕه پاره‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی به دراوی بیانی و ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می بانكی كۆده‌كه‌نه‌وه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ملیاره‌ها دۆلار، له‌م حاڵه‌ته‌ش دا تووشی دوو دیارده ده‌بن، یه‌كه‌میان سه‌ختی به‌ڕێوه‌بردنی سوڕانه‌وه‌ی پاره‌یه له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی دابینكردن و داواكاری كه نرخی ئاڵوگۆڕی ئازاد دروستده‌كات، دووه‌میان بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی دراوی گه‌وره‌ی بیانیه ئه‌مه‌ش جووڵه‌ی دراوی به‌شێوه‌ی كاش له‌ناوخۆ راگرتوه".
ده‌شڵێت، "له ئه‌نجامی سامانێكی ئه‌رێنی چاوه‌ڕوانكراو كه جووڵه‌كه‌ی وه‌ستاوه، هه‌ڵئاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ژێر كاریگه‌ری ته‌ڵه‌ی نه‌ختینه‌یی دراوی بیانی‌دا خراپتر ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "ئازادكردنی كه‌شوهه‌وای مامه‌ڵه‌كردن به دراوی بیانی و پێدانی ره‌زامه‌ندی، نه‌رمییه‌كی به‌رز له دابینكردنی دراو ده‌ڕه‌خسێنێت كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی له بازاڕی ئاڵوگۆڕی لاوه‌كیدا و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری بازاڕ، به پاڵپشتی سیاسه‌تێكی حكوومی كه دابینكردنی كاڵا له ڕێگه‌ی نرخی فه‌رمی دابین ده‌كات چوونكه بۆ كاڵاكان 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار هه‌ژمارده‌كرێت".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە