ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق : ڕێکەوتننامەی عێراق و چین لەگەل پەسەندکردنی بوودجەی ٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت

پەیامی کورد     ...    ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق  :  ڕێکەوتننامەی عێراق و چین لەگەل پەسەندکردنی بوودجەی ٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت .

ڕاوێژکاری ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە کە ڕێکەوتننامەی عێراق و چین لە دوای پەسەندکردنی بوودجەی ٢٠٢١ ی عێراق دەچێتە فازی جێبەجێ کردن و واری ئەنجامەدانەوە .

" مەزهەر موحەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ئەم ڕێکەوتننامەیە لە ٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ ەوە لە پێکەن واژوو کراوە و لە دوای نزیکەی مانگێک لە واژوو کردنەکەی لە مانگی ئۆکتۆبەر ی هەمان ساڵ دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە بەڵام کێشە و گرفتی ماڵی و کەمبوونی نرخی نەوت کە دەرئەنجامەکەی کەمبوونەوەی پاشەکەوتی عێراق لە سندووقی هاوبەشی عێراق و چین بووە و هەروەها بابەتی کۆرۆنا کە بووەتە هۆی ڕاوەستاندنی چالاکییە ئابوورییەکان لە چین و بەباتێکی دیکە لە دەرچوون لە ئیرادەی هەر دوو دەوڵەت بوو بوو بە بەربەست لە جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ .

سالح هەروەها جەختی کردەوە کە لە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ ی عێراق دا دەستەبەرکردنی تایبەتمەندییە داراییە پێویستەکان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە گیراوەتە بەر و دوو میلیارد دۆلار بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە لایەن هەر دوو ووڵاتەوە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە تەرخان کراوە کە دوو میلیارد ی دیکەش دەتوانرێ پێی زیاد بکرێت .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە