ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراین : گفتووگۆ لەگەڵ ڕووسیا ئاسان نابێت

پەیامی کورد   ...    ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراین : گفتووگۆ لەگەڵ ڕووسیا ئاسان نابێت

پوودۆلیاک جەختی کردەوە کە هەڵوێست و بیروڕای دوو لایەنی ڕووسی و ئۆکراینی وەک پێستر زۆر لە یەکترەوە دوورە .

میخائیل پوودۆلیاک ، ڕاوێژاکری سەرۆککۆماری ئۆکراین ڕایگەیاند کە گفتووگۆی ڤیدیۆیی دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ لایەنی ڕووسی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان لە ووڵاتەکەی زۆر قورس و ئاڵۆز بووە .

پوودۆلیاک کە هاوشێوەی زۆرێکی دیکە لە بەرپرسانی ئۆکراینی لە دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ئامادەیی یەکی چالاکی لە کەشی مەجازی و تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی هەیە داواکاری بڵاونەکردنەوەی درۆ و قسەگەلی ناڕاست لە ڕەوەندی ووتووێژەکان ە .

ئاماژەی ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراین بەرامبەر بەو قسە ناڕاستانەی کە دەربارەی گەیشتن بە ڕێکەوتنگەلێکی سەرەتایی لەگەڵ لایەنی ووتووێژکاری ڕووسیا بووە کە ئەو ئەم جۆرە ڕێکەوتننامەی بە درۆ خستووەتەوە .

ئەو ووتی کە کییف لە سەر هەندێک بابەتی گرینگ ئاسان نابێت و دانووستان ناکات .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە