ڕاوێژکاری مەزهەبی ترامپ : شەیتانەکان بە دوای دزینی سەرکەوتنی ئێمەن و فریشتەکان لە ئەفریقاوە هاتنە یارمەتیمان

پەیامی کورد     ...    ڕاوێژکاری مەزهەبی ترامپ  :  شەیتانەکان بە دوای دزینی سەرکەوتنی ئێمەن و فریشتەکان لە ئەفریقاوە هاتنە یارمەتیمان .

پائۆلا وایت ، قەشەی ئەمریکی و ڕاوێژکاری مەزهەبی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ سەرکەوتن لە کێبڕکێیەکانی سەرککۆماری لەگەڵ جۆ بایدن ، هەنگاوێکی جەنجاڵی ئامیزی بڵاو کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وایت کە ڕاوێژکاری مەزهەبی کۆشکی سپی یە لەم پاڕانەوەیەدا دووبارەی کردەوە : " دەنگی سەرکەوتنم بیست و خوداوەند ووتی سەرکەوتن بەدەست هاتووە لە ئاسمانەکاندا بیستم : سەرکەوتن  ...   سەرکەوتن ...  سەرکەوتن . "

ئەو لە ڕکابەرە دیمۆکراتەکانی ترامپ وەکوو " یەکیتی شەیتانەکان " یادی کرد و ئەوانی بە هەوڵدان بۆ دزینی سەرکەوتنەکانی ئەوان تاوانبار کرد و قەولی دا لە بەرامبەر هەموو دوژمنەکان تاکوو گەیشتن بە سەرکەوتن بوەستێت و ووتی : " فریشتەکان بۆ یارمەتی سەرکەوتنی ترامپ لە ئەفریقیاوە بۆ ئێرە هاتوون " 

وایت لە دەرئەجامە سەرەتاییەکانی هەژماری دەنگەکان ڕەخنەی گرت و لە ستراتیژی جەحەننەمی بەرنامەداڕێژراو لە دژی هەڵبژاردنەکان ئیرادە ی خەڵک و کەنیسە قسەی کرد .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە