ڕاوێژکاری ووڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ڕووسیا
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ووڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ڕووسیا .
یەکیتی ئەورووپا ، بەریتانیا و ئەمریکا دەربارەی ڕێکارگەلی گەمارۆدانی ڕووسیا بە هاوبەشی راوێژ و ووتووێژیان ئەنجام دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، جۆزێپ بۆرل ڕایگەیان : یەکیتی ئەورووپا خەریکی ووتووێژ لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان و بەریتانیا یە دەربارەی دەورەی نوێی گەمارۆگەلی ئابووری لە دژی ڕووسیا ، بەڵام هیچ بڕیارێک لەمڕۆدا دووشممە ناگیرێتە بەر .
یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان لە جووڵای ٢٠١٤ دا گەمارۆگەلێکی ئابووری یان لە دژی ڕووسیا پەسەند و گرتە بەر کە بەشەکانی ووزە ، بانک و بەرگری ئەم ووڵاتەیان کردە ئامانج . ئەوان هەڕەشەیان کردووە لە ئەگەری هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین ئەوە هەنگاوگەلێکی زیاتر دەگرنە بەر .
ئەم دیپلۆماتە پلە باڵایە ووتی : لە هەر حاڵەتێکدا ئێمە پەیامێکی ڕوونمان لە سەر ئەوەی کە هەرجۆرە داگیرکاری و هێرشێک بۆ سەر ئۆکراین بەهایەکی قورسی بۆ ڕووسیا دەبێت ، و بە مۆسکۆمان ڕاگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە