ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن هەواڵ لە مردنی ئۆکراین وەکوو ووڵاتێک ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد   ...  ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن هەواڵ لە مردنی ئۆکراین وەکوو ووڵاتێک ڕادەگەێنێت

ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی پێنتاگۆن لەو باوەرەدایە کە ئۆکراین پێش لە هەر شتێک وەکوو " دەولەتێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی " شکستی خواردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لیوا داگڵاس مەک گرێگوور ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە یووتیووب ڕایگەیاند : بە ڕای من لە ئێستادا ئۆکراین وەکوو دەوڵەتێکی نەتەوەیی مردووە . ٤٠٪ی شارەکان و ژێرخانگەلی ئەم ووڵاتە وێران بووە ، کۆی گشتی پیشەسازییەکەی ، هەر شتێک کە لە ئۆکراین نرخ و بەهای ڕاستەقینەی هەبوو ، بوو بە بەشێک لە ڕووسیا ، ئەمانە بە شێوەی سوننەتی ناوچەگەلێکن کە ڕووسەکان تێیدا دەژین .

مەک گرێگوور پشتڕاستی کردەوە کە میلیۆنان کەس لە ماوەی ئەم یەک سالەدا ، وولاتەکەیان بەجێ هێشتووە و دانیشتووانەکەی لە ٣٨ میلیۆن ەوە بۆ نزیکەی ١٨ تاکوو ٢٢ میلیۆن کەمی کردووە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە