ڕاوێژکاری یاسایی جۆ بایدن دەستی لە کار کشاندەوە
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری یاسایی جۆ بایدن دەستی لە کار کشاندەوە
ڕاوێژکاری یاسایی کۆشکی سپی و سەرۆککۆماری ئەمریکا دەستی لە پۆستەکەی خۆی کشاندەوە و لەگەڵ ناوەندی هێزە جیابووەوەکان لە کۆشکی سپی لە مانگی دیسەمبەر بەم لاوە یەکی گرتەوە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا جگە لە ڕێزلێنان لە خزمەتەکانی دانا ڕێمووس ئەوی وەکوو یەکێک لە کارمەندانی بە نرخی بالای خۆی لە سێ ساڵی ڕابردوو ناو برد و یادی لێ کردەوە ، بایدن ووتی ڕێمووس هاوکاری زیندووکردنەوەی کلتووری پابەندی بە حۆکمڕانی یاسایی کردووە . بۆ ئەو باشترینەکان لە ڕێگای گەیشتن ە پێشکەوتن هیوا دەخوازم .
هەروەها لە مانگی مەی یش " جێن ساکی " ووتەبێژی کۆشکی سپی لەگەڵ دەست لەکارکشاندنەوەی خۆی ، وەکوو شرۆڤەکارێکی سیاسی لە کەناڵی میدیایی ئێم ئێس ئێن بی سی دەستی بەکار کردن کرد .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە