ڕاوێژکارێكی سەرۆکی هەرێم سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...     ڕاوێژکارێكی سەرۆکی هەرێم سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

راوێژکارێكی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لایەنەکانی هەرێم بەکارنامەیەکی هاوبەشەوە دەچنە بەغدا و بەشداری له‌ حكوومه‌تی داهاتوی عێراق ده‌كه‌ن، بەڵام بۆ یەکلاییکردنەوەی پێکهێنانی حکوومەت نابنە لایەنگری هیچ لایەنێک.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پارتی و یەکێتی بۆ بەشداری له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق کار لەسەر کارنامەیەکی هاوبەش دەکەن، هەروەها لایەنەکانی هەرێم رۆڵیان دەبێت لەپێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا بەڵام  نابنە لایەنگری هیچ لایەنێک.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش لەکۆتایی ئەم مانگەدا ووتی، " ئەمریکا پشت لە هەرێمی کوردستان ناکات و بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی، بەڵام ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ راوێژکاری و راهێنان دەگۆڕێت".

راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، واشینتۆن بەڵێنی داوە کە بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیکردنی هه‌رێمی كوردستان.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە