ڕاپۆرتێکی گرینگ سەبارەت بە پشتگیری ئەمریکا بۆ کوردستان بە گشتی و هۆشداری بۆ عێراق بە تایبەتی
پەیامی کورد ... ڕاپۆرتێکی گرینگ سەبارەت بە پشتگیری ئەمریکا بۆ کوردستان بە گشتی و هۆشداری بۆ عێراق بە تایبەتی
تا دێت ئاڵۆزییه‌كانی عێراق له پرسی ئه‌منی و سیاسی زیاتر ده‌بێت، ڕۆژی 26ی مانگ عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ڕۆژێكی سه‌ختدا تێپەڕین، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 26-5-2021 هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق قاسم موسڵیح، فەرماندەی لیوای تفووفی سەر بە حەشدی شەعبییان لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا دەستگیر کرد. تۆمەتی جددی درابووە پاڵ قاسم موسڵیح؛ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەکرێت.
جووڵه به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌ی سه‌وز كرا. سوپای عێراق خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی یه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له شه‌قامه‌كانی به‌غدا كرد، دووباره ترس و دڵه‌راوکێ دروست بووه‌وه به‌وه‌ی دۆخی عێراق ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ساڵی پێشوو، بۆ ئازادکردنی سەرکردە تۆماتبارەکە، هێزەکانی حەشدی شەعبی هەر زوو دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان بڕی و گەیشتنە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
بۆچوونێك له عێراق دروست بوو كه مه‌ترسیی كوده‌تا هه‌بووه، به‌ڵام به جووڵه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناوچه‌ی سه‌وز حه‌شدیش كشایه‌وه، ئه‌م جووڵه نائاسییه‌ی عێراق وای كرد نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و ڕاگه‌یاند: نابێت هیچ کەسێک پەنا بباتە بەر نمایش‌کردنی هێز بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەکانی؛ کرداری لەم جۆرە پایەی دەوڵەتی عێراق بێهێز دەکات و متمانەی خەڵکیش لاواز دەکات. پێویستە لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە دام و دەزگاکانی دەوڵەت بگیرێت. کەس لە سەرووی یاساوە نییە".
دواتر فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد باسی له‌وه كرد ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر كراوه سكاڵای له‌سه‌ر بووه و به‌پێی مادده‌ی تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، كاردانه‌وه‌كان به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، موسته‌فا كازمی، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و باسی له‌وه كرد كه ئه‌و فه‌رمانده‌یەی حه‌شد کە ده‌ستگیر كراوه لای هێزه هاوبه‌شه‌كانه و دوای لێكۆڵینه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌ی قاسم موسڵح یان بڵاو كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بینرا و ڕایانگه‌یاند ناوبراو ئازاد كراوه.
دۆخی عێراق به‌رگه‌ی تێكچوون و ئاڵۆزی ناگرێت. پێكهاته‌ی ئه‌منی له عێراقدا جۆراوجۆره ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كانن، ویستێكی به‌هێزی سه‌ربازی هه‌یه كه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی عێراقدا، ئه‌م كرداره هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی 10ی ئه‌مساڵیشی خسته به‌رده‌م پرسیاره‌وه، كه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به ئاسانی گه‌مارۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بدات و هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكات، چۆن دەکرێ هه‌ڵبژاردنی بێ‌گرفت بەڕێوە ببرێت. ڕوانگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ی عێراق جیاوازه، عه‌لی حسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و نیشتمانییه‌كانی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، ووتی: "به‌و ڕۆئیا سیاسییه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت دۆخی سیاسی عێراق وای لێ هاتووه كه دۆسییه‌كانی لێی ماندوو بوون، ماندوو بوون له‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراق به‌تایبه‌ت له ڕووی ئیداری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە چاكسازی تێدا بكرێت، ڕاسته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ده‌ست خه‌ڵكی دیكه‌وه‌یه و خه‌ڵكی دیكه عێراق به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌جێندایه‌كی ده‌ولی و هه‌رێمی چه‌ندان ساڵه بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌منی و سیاسی و ماڵی عێراق ده‌دات، ئه‌و ئاراسته‌ی ئێستا هه‌یه كه ده‌بینین وای ده‌خوێنینه‌وه كه پێشبینی باشی بۆ نه‌كرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌نگێك له شه‌قامی عێراقی هه‌یه كه پێشبینیی گۆڕانكاری لێ ده‌كرێت و له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و وڵات بەڕێوه ده‌به‌ن و ئه‌وه‌شی ئۆپۆزسیۆنن، له شه‌قامه‌وه وه‌ك هاووڵاتی ده‌نگێك به‌رز بووه‌ته‌وه کە له‌و دۆخه ماندوو بووه، به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ده‌نگه گۆڕانكاری بكات، گۆڕانكارییه‌كی یه‌كجاری بكات له حوكمرانی ئه‌و گۆڕانكارییه بنه‌ره‌تییه ڕه‌نگه له ده‌ست ئه‌و نوخبه سیاسییه‌ی حوكم ده‌كات و هه‌تا لە دەست ده‌وڵه‌تیش ده‌ربچێت، چوونكه نیگه‌رانی خه‌ڵك و داواكاریی خه‌ڵك له عێراقدا بێسنووره، هه‌ندێكی ده‌سه‌ڵاتی نییه له ناخیدا پونگاوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه پێشبینی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت".
ووتیشی: "مادام به‌شێكین له عێراق حه‌ز ده‌كه‌ین ئارامی له‌م ووڵاته هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئارامییه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا و بتوانین به شێوه‌ی ده‌ستووری گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه له كه‌شێكی ئارام ده‌توانین ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا دامه‌زراوه‌كانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و ناوه‌نده جیاوازه‌كان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌بێت له هه‌رهه‌نگاوێكدا ڕه‌چاوی دۆخی سیاسی عێراق بكەن، ڕاسته گرفتمان هه‌یه، ئاساییه ئه‌م گرفتانه له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێكی ئاسایی نییه، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان لێك نزیك بكرێنه‌وه، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و زمانی دیالۆگ به‌كار بهێنن و هه‌وڵ بدرێت خاڵی هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه و ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا هاوكاری حكوومه‌ت بكرێت چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو حكوومه‌تن، چ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تن، تا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت، چه‌نده چاكسازی بكرێت، ئه‌وه‌نده متمانه‌ی هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت به حكوومه‌ت و حكوومه‌تیش ده‌توانێت باشتر خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات".
عه‌لی حسێن ، ئاماژه‌ی به‌وه دا ڕه‌نگه ئه‌مه به حزبێك به ته‌نیا له كوردستان نه‌كرێت ئه‌مه پێویستی به به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كانه به ئۆپۆزسیۆن یشه‌وه، ڕاسته ئه‌مانه ده‌كرێته كه‌ره‌سته‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژوویی و ئه‌خلاقی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌مه ڕه‌چاو بكرێت.
بۆچوونێك هه‌یه كه ئه‌وه‌ی له به‌غدا ڕووی دا یه‌كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ داهاتووی عێراق به‌وه‌ی هه‌م هه‌ڵبژاردن به‌هایه‌كی نییه، هه‌م ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان دۆخه‌كه له‌وه‌ی ئێستا خراپتر بێت، عه‌لی حسێن ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووی دا هەڵگری دوو پەیام بوو؛ یه‌كێكیان ڕه‌نگه هه‌وڵێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت، چوونكه به‌شێكیان پێیان وایه ئه‌م دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه، دووه‌م: ڕه‌نگه به‌شێك له عێراقییەکان سوود له‌و فه‌وزایه وه‌ربگرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، هه‌ردوو بیركردنه‌وه و ئاراسته‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری عێراق نییه".
دەرباره‌ی ئه‌وه‌ی كه دوای ڕووداوه‌كه‌ی به‌غدا كوردستان كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، عه‌لی حسێن ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ڕووداوه له به‌غدا بوو و نامانه‌وێت ئێمه ببینه ته‌ره‌فی گرفته‌كان چ له‌گه‌ڵ حه‌شد، یان سوپای عێراق، ده‌بێ هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین بۆ ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌وه‌تا دوێنێ لێژنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای و پێشمه‌رگه چالاك كران له ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140 و ئومێده‌وارین ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق هه‌یه ڕه‌نگ نه‌داته‌وه له نێوان پێكهاته‌كانی كورد و سوننه و شیعه و له‌م ڕوانگه‌وه ئێمه دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیمان هه‌یه، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێگه‌ی سیاسی و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی، هاوكاری گرینگه بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كان، لێره‌ش سه‌رۆك بارزانی هێزێكی گه‌وره‌یه بۆ كوردستان."
ده‌شڵێت: "له ماوه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه هه‌وڵی پشێوی دراوه به ئاراسته‌ی مووشه‌كباران كردنی هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و داوامان له هاوپه‌یمانان كردووه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشانه بدۆزننه‌وه و به‌رده‌وامین له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییەکان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی".
جیا له عێراق قسه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌ك هه‌یه له شێوه‌ی ئیداره‌دان، یان ناكۆكی نێوان حزبه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای قسه‌كانی جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق و كوردستان كه باسی له‌وه كردبوو به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆییه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان هه‌یه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی ووتیشی: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌كات وه‌ك عێراق، له هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه عێراقێكی یه‌كگرتوویان ده‌وێت له‌گه‌ڵ كوردستانێكی به‌هێز، ده‌یانه‌وێت كوردستان به‌هێز بێت، بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌ن تاوه‌كوو ئێستا، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بووه له هاوكاری و ڕێنماییكردن، ئێستا ئێمه به‌شێكین له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت بۆ پرسی شه‌ڕی داعش، بۆیه جیهان داوای ئارامی له كوردستان ده‌كات و كوردستان هۆکاری خێر بووه بۆ عێراق كه له‌و ڕێگایه‌وه بتوانێت هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكات، به‌ڵام به‌بێ كه‌موكورتییش نین، پلاسخارت دۆستی ئێمه‌یه، ئه‌ركی ئه‌ویشه هه‌ندێك شت بڵێت، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه نه‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، چوونكه هه‌رێمی كوردستان وەک به‌شێك له هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پشتیگری ده‌كرێت و قسه‌كانی پلاسخارت په‌یامه بۆ یه‌كڕیزی ئێمه كه گرنگه له‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر ده‌ستوورمان هه‌بێت، ده‌بێته تاكه ناوه‌ند بێت بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی كوردستان".
دەرباره‌ی نیگه‌رانی پارتی له هاوبه‌شه‌كانی ناو حكوومه‌ت، عه‌لی حسێن ، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "مادام ئێمه هاوبه‌شین له حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی له‌م ماوه ڕوو ده‌دات به‌شێكی ڕاكردنه له به‌رپرسیاریه‌تی و هێشتنه‌وه‌ی پارتییه له به‌رپرسیاریه‌تیدا، له لایه‌ك شانازییه كه پارتی شان ده‌داته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و ڕه‌نگه به‌شێكی وا بێت كه هه‌موو شته‌كان به ته‌نیا به به‌رپرسیاریه‌تی پارتی هه‌ڵنه‌گیرێت، بۆیه هه‌ندێك جار ده‌بینین ده‌نگ به‌رز ده‌بێته‌وه چ له ئاستی په‌رله‌مان، یان حزب، یان حكوومه‌ت، ئومێده‌وارین بتوانین ئه‌وه‌ش به لێکگه‌یشتن و ڕاوێژ چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
ڕاشی گه‌یاند: ''په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیداره‌ی نوێی ئەو ووڵاتە زۆر باشه، ماوه‌یه‌ك پیش ئێستا شاندێكی ئه‌مریكا له پێنتاگۆنەوە سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و په‌یامی ئیداره‌ی نوێیان به كوردستان گه‌یاندووه و ڕایان گه‌یاندووه كه پشتیوانی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌رهه‌نگاوێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ ئارامی ناوچه‌كه بنرێت كوردستانیش به‌شێكه لێی".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە