ڕاگهیندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگهیندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان 10 هەلی کار بەشێوەی گرێبەست لە ڕێگەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕادەگەیندرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له ڕاگهیندراوێكدا بڵاویكردهوه، لە ڕێگەی سیڤییەوە 10 هەلی کار بەشێوەی گرێبەست رادەگەینێت بۆ شارەزایانی بوارەکانی، Cyber Security و Computer Networking و Data Analysis و Incident Handling و Graphic Designer.
ئاماژهی بهوهش كردوه، شارەزایانی ئەو بوارانە دەتوانن لە ڕۆژانی 10 تاوهكوو 13ی 4ی 2023 سیڤیەکانیان بنێرن بۆ بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاسایشی سنووری نیشتەجێ بونیان:
_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان .
_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور.
_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی.
_ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین.
تێبینی
1- داواکار دەبێت نیشتەجێی سنوری ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەبێت کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە.
2- ڕۆژی چاوپێکەوتن لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەکانتان ئاگاداردەکرێن.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە