ڕاگه‌ێندراوی شۆرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان له‌بەرامبەر ڕاگه‌ێندراوی ٨٠٠ به‌ناو هونه‌رمه‌ند و ڕووناک‌بیری ئێرانی
پەیامی کورد ... ڕاگه‌ێندراوی شۆرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان له‌بەرامبەر ڕاگه‌ێندراوی ٨٠٠ به‌ناو هونه‌رمه‌ند و ڕووناک‌بیری ئێرانی
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری ڤه‌ژین، ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی مه‌ریوان، ئه‌نجوومه‌نی سه‌رزی چیا، ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ زانستی ڕۆنان، کانوون سڵامه‌تی ژین و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی ڕۆجیار له دووتوێی ڕاگه‌ێندراوێکدا به‌رپه‌رچی ڕاگه‌ێندراوە شۆڤێنیستانەکەی ٨٠٠ به‌ناو ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ندی ئێران به‌رامبەر بە نکۆڵی له نه‌ته‌وه‌یی بوونی بۆنه‌ی نه‌ورۆزی کورده‌وارییان دایه‌وه.
له به‌شێکی ئه‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا نووسراوه: "نەورۆزی ئەمساڵ ئاکامی گەشە و خەمڵینی بیری شوناس خوازانەی نەتەوەیەکە کە چیتر نایەوێت پەراوێز بێت. بۆیە شێلگیرانە و بوێرانە، بە مەبەستی ئافراندنی کۆمەڵگایەکی واتادار ڕاڤەی بنەماکانی بوونی خۆی دەکات.
کۆمەڵگایەک کە هەڵگری هەموو توخمە سەرەکییەکانی سەروەری بێت. بۆ ئەم مەبەستە ئیرادەی کۆی کۆمەڵگەی کوردستان لە ڕێگای بەمانادارکردنی کردارێکی ڕۆژانەی تاکی کوردەوە، نەورۆز دەکات بە بۆنەیەکی بوونناسانە لەپێناو زەقکردنەوەی سنووری نێوان "خۆی" و "ئەوی تر".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا به ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه‌ی وه‌ها بیرکردنه‌وه‌یه‌کی شۆڤێنیزمی و فاشیزمی دا هاتووه: "دەوڵەت-نەتەوەی ئێران بە درێژایی مێژووی هاوچەرخ لەسەر بنەمای ئیتنیکی فارس بیچمی گرتووە و جۆرێکی تایبەت لە ناوەندگەرایی زمانی و ئیتنیکی سیمای ئەم دەوڵەتەیە و ئێران تەنیا وەک کراسێک کراوە بە بەری ئەم دوو شتەدا. لەم دەلاقەوە فۆرمێک لە ناوەند/پەراوێز دێتە ئاراوە کە هەرچەشنە کردەوەیەکی کۆمەڵگە پەراوێزەکان وەک "منازعات قومی" و "تجزیە طلبی" خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. لێرەدایە کە ئیرادەی بوونناسانەی کوردستان لە نەورۆزدا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەو ناوەندگەراییە هێژمۆنیکە و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە خاڵی هاوبەشیان ناسیۆناڵیزمی ئێرانییە".
به‌شی کۆتایی ئه‌و ڕاگه‌ێندراوه ته‌رخان کراوه به‌وه‌ی که "ئێمە وەک ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان باوەڕی تەواومان بە پلۆڕاڵیزمی نەتەوەیی، زمانی و جوغڕافی هەیە، و پێمان وایە مەرجی پێکەوەژیانی ئارەزوومەندانەی نەتەوەکان، باوەڕمەندی بە بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسی، مافی هاوڵاتیبوون، عەداڵەتی ئابووری، زمانی و فەرهەنگییە. بۆ ئەم ئامانجە پێویستە لە بەر ڕۆشنایی چەمکی "ماف" ی بێ مەرج و بەرانبەری ڕەگەزی و زمانی، کار بۆ چێ‌کردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئێستا و داهاتوومان بکەین".
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە