ڕاگه‌ێندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه‌

پەیامی کورد   ...  ڕاگه‌ێندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه‌

هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، له‌ ڕێكه‌وتی 30ی 8ی 2023 به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دور له‌ ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به‌ بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه‌. ڕووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له‌ سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا.

ئێمه‌ وهوڵامی ئه‌و به‌یاننامه‌ پڕ له‌ تۆمه‌ت و دوور له‌ ڕاستییه‌ ناده‌ینه‌وه‌، چوونكه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت).

  مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
   31ی ئابی 2023


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە