ڕاگهێندراوێك له پارتی دیموكراتی كوردستان هوه
پەیامی کورد ... ڕاگهێندراوێك له پارتی دیموكراتی كوردستان هوه
پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگهێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە: پارتی بەردەوام رێزی تایبەتی لە تەواوی مەرجەعییەتە ئایینیەکان دەگرێت و کادیر و ئەندامانیشی ئامۆژگاری کردووە، رێز لە مەرجەعییەتە ئیسلامی و ئایینەکانی دیکە بگرن، ئەوەش لەگەڵ رێبازی بارزانی نەمر یەکدەگرێتەوە.
ڕاگهێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوە دێت، کەسێک بەناوی "نایف کوردستانی" لە تویتێکدا باسی لە مەرجەعییەتی شیعە کردووە، ئەوەش بە سووکایەتی لێکدراوەتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگهێندراوەکەیدا بەتوندی ئیدانەی ئەو تویتەی کردووە و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە ئەو کەسە پەیوەندیی بەو حزبەوە نییە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو تویتە تەنیا گوزارشت لە رای تایبەتی خودی کەسەکە دەکات و بەھیچ شێوەیەک ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان نییە و رایگەیاندووە پارتی بڕوای راستەقینەی بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن لە تەواوی بیروباوەڕە ئایینی و مەزھەبییەکان ھەیە.
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە