ڕاگه‌ێندراوێک لە ووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
پەیامی کورد ... ڕاگه‌ێندراوێک لە ووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
لە کۆڕێک لە دەرەوەی ووڵات، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیمان و حزبه‌كه‌ی به خراپ له قه‌ڵه‌م داوه و، هۆكاری خراپیه‌كه‌شی خستووەته ئه‌ستۆی پارتیمان وه‌كوو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پارتی گرفت و جیاوازیه‌كانمان یه‌كلایه‌نه درووستكردبێ!… دیاره له بیریان چۆته‌وه كه له زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا سه‌ره‌ڕای هاوبه‌شیان له حوكمرانی كه‌چی له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر كێشه و گرفتیان دروست ده‌كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت.
لە قسەکانیدا باس له كێشه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات به‌بێ خستنەڕووی ڕاستیه‌كان و، باس لەوە ناکات کە حزبه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كییه و ڕێگربووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و تا ده‌گاته بابه‌تی ئه‌منیەت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه و تەواوی ئەو سنوورە، ئەوەیش ڕوونناکاتەوە کە حزبه‌كه‌ی بووه‌ته به‌دیلی حكومه‌ت و ناهێڵێ دامه‌زراوه شه‌رعییەکان ڕۆڵی خۆیان ببینن و، ناشڵێت ئه‌و هه‌موو ئیمكاناته له كوێ به‌ده‌ستده‌هێنن كه له جیاتی دامه‌زراوه‌كانی حکوومەت پاره سه‌رفبكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌بیری چوەته‌وه كه چۆن دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی و دادگای فیدڕاڵی هێناوه‌ته ناو پرۆسه‌ی حوكمرانی هه‌رێم و چه‌نده چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌و بابه‌ته ئاڵۆزكردووه.
پارتی یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه و ئه‌وه‌ی بڕیاری لێده‌درێت جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه ئاواتی ئه‌وانه هاوشێوه‌ی خۆیان له كوردستاندا په‌یدابكه‌ن، با دڵنیا بێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی له هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ووتاری كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان ڕێكخست بووایە ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ی ڕێككه‌وتن له ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێك نزیكبوونه‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه پارتیمان جیددیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتیان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا، هەروەکو ئاشکرایشە باسكردنی كێشه و جیاوازییه‌كان به‌و شێوازه و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردستانی.
ووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٣ـی ٧ـی٢٠٢٣
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە