ڕاگواستنی ٢٦ ئێرانی بەندکراو لە بەندیخانەکانی تورکیا بۆ ناوخۆی ئێران

پەیامی کورد   ... ڕاگواستنی ٢٦ ئێرانی بەندکراو لە بەندیخانەکانی تورکیا بۆ ناوخۆی ئێران

پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : لە بەرواری کۆتا ڕۆژی ساڵی هێجری ٢٦ بەندکراوی ئێرانی بەندکراو لە بەندیخانەکانی تورکیا بۆ تێپەراندنی درێژەی دەورانی مەحکوومییەتی خۆیان لە ڕێگای سنووری بازرگان ەوە بۆ ئەو ووڵاتە گواستراونەتەوە .

ئەم هەنگاوە لە ڕاستای جێبەجێ کردنی ڕەزامەندی نامەی هاوکارییە یاساییەکانی نێوان ئێران و تورکیا ئەنجام دراوە کە ماوەیەک جێبەجی کردنی ڕاگیرابوو و لە بەردەوامی هاوکارییەکانی هەر دوو وولات جێبەجێ کرا .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە