ڕاگەیاندنی ئامادەیی ڕووسیا بۆ بەردەوام بوون لە ناردنی گاز بۆ ئەورووپا
پەیامی کورد ... ڕاگەیاندنی ئامادەیی ڕووسیا بۆ بەردەوام بوون لە ناردنی گاز بۆ ئەورووپا
نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا ئامادەیە بەردەوام بێت لە ناردنی گاز بۆ ئەورووپا لە ڕێگەی چەند ڕێگایەکەوە و نەک تەنها لە ڕێگەی ترانزێتەوە لە ڕێگەی ئۆکراین.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پووتین جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕووسیا ئامادەیە بەردەوام بێت لە گواستنەوەی گازەکەی بۆ ئەورووپا لە ڕێگەی چەند ڕێگەیەکی بەدیلەوە ئەگەر پێویست بکات.
لە ئێستادا ئۆکراین بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی ٢٠١٩ واژوو کراوە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆتایی پێدێت، گازی ڕووسیا دەگوازێتەوە بۆ یەکیتی ئەورووپا.
گواستنەوەی بەشێکی بەرچاو لە گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٢ کەم دەبێتەوە، بەڵام ووڵاتانی وەک نەمسا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا هێشتا هاوردەکاری سەرەکی گازی ڕووسیان.
دێنیس شمیهال سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە گرێبەستی ترانزێتی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا لە مانگی کانوونی دووەم دا کۆتایی هاتووە و کیێڤ بەنیازی نوێکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە نییە.
پێشتر کادری سیمسۆن، کۆمیساریای ووزەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاندبوو، یەکێتی ئەورووپا "بەتەواوەتی پابەندە" بە ڕاگرتنی کڕینی گاز لە ڕووسیا و ئامادەیە "بەردەوام بێت لە بوونی بەبێ ئەوەی گازی مۆسکۆ بە ئۆکراین دا تێپەڕێت".
ناوبراو ڕایگەیاند کە پێشتر یەکیتی ئەورووپا ساڵانە ١٥٠ ملیار مەتر سێجا گازی لە ڕووسیا هاوردە دەکرد، ئێستاش ئەم ڕێژەیە بۆ کەمتر لە ٥٠ ملیار مەتر سێجا دابەزیوە.
کۆمیساریای ووزەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە، کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی گازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکراین، یەکەم هەنگاو دەبێت بۆ "کۆتایی هێنان بە بڕینی کڕینی گازی ڕووسیا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە".
سیمسۆن زیادی کرد: پشت بەستنمان بە گازی ڕووسیا لە 45% لە ساڵی 2021 بۆ 15% لە ساڵی 2023 زیادی کردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەورووپا و ئۆکراین بەنیازن گازی ئازەربایجان بە گازی ڕووسی بگۆڕن.
ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان لەم دوایی یانەدا ڕایگەیاند کە دانووستانەکان لە نێوان یەکیتی ئەورووپا، مۆسکۆ و کیێڤ بۆ گواستنەوەی گاز لە کۆماری ئازەربایجان بۆ ئەورووپا لە ڕێگەی ئۆکراین ە بەڕێوەیە.
بێ گومان ئەمەش پێویستی بەوەیە سەرەتا گازی کۆماری ئازەربایجان بگوازرێتەوە بۆ باشووری ڕووسیا و پاشان لەوێشەوە بۆ ئۆکراین و ئەورووپا ترانزێت بکرێت.
ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە