ڕاگەیاندنی ئیندێپێندێنت : ئێران پێشنیارەکەی ئەورووپای قەبووڵ کرد

پەیامی کورد   ...   ڕاگەیاندنی  : ئێران پێشنیارەکەی ئەورووپای قەبووڵ کرد

کەناڵی تێلێگرامی بەشی فارسی ڕۆژنامەی ئیندێپێندێنت نووسی : دیپلۆماتێکی ڕۆژئاوایی لە زاری شاندی ووتووێژکاری فەڕەنسەوی بە ئیندێپێندێنتی ڕاگەیاندووە ، ئێران ناوەڕۆکی پێشنیارکراوی یەکیتی ئەورووپای سەبارەت بە زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بە شیوەی مەرجدار قەبووڵ دەکات ، بەو واتایەی کە سیاسەتی هەنگاو بە هەنگای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکانی لە بەرامبەر گەڕانەوەی بە پەیمانەکانی بەرجام دەگرێتە پێش .

ئەم قسانەی ئیندێپێندێنت بە پشت بەستن بە قسەکانی ئەم بەرپرسە ڕۆژئاواییە لە دوای ئەوەوە دەخرێتە ڕوو کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کۆتایی هاتنی ووتووێژەکانی ڤییەننا سەبارەت بە پێشنیارەکانی یەکیتی ئەورووپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ، ئێران بڕیار بوو بە شێوەی نووسراو وولامی ئەم پێشنیارانە بداتەوە .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە