ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی پێش وەختەی کۆماریخوازەکان لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا
پەیامی کورد ... ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی پێش وەختەی کۆماریخوازەکان لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا
" کوئیک مەک کارتی " ڕابەری کۆماریخوازەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند : دوو ساڵ پێش کە بووم بە ڕابەر ، کۆماریخوازەکان کەمتر لە ٢٠٠ کورسی یان هەبوو . ڕوونە کە ئێمە مەجلسی نوێنەران وەردەگرینەوە . لە نیۆیۆرک بۆ یەکەمین جار لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دیمۆکراتەکان شکستیان هێناوە . ئێمە زۆرینە دەبین و نانسی پلۆسی کەمینەیە .
باکی بەنزینەکەی ئێوە پڕ دەکەینەوە . بنەماڵەکانتان تێر دەکەین و مووچەکانتان زیادتر دەبێت . ڕێگای نوێ بەرەو نەتەوەیەک دەکرێتەوە کە لە ئەمنییەت دا بێت و بە هێزەکانی جێبەجێ کاری یاسا ڕێز و حۆرمەت دانبدرێت و تاوانبارانیش دادگایی بکرێن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە