ڕاگەیاندنی مردنی ڕابەری تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە یەمەن
پەیامی کورد ... ڕاگەیاندنی مردنی ڕابەری تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە یەمەن
تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە کوژرانی "خالید بن عومەر بەترافی"ی سەرکردەکەی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا وردەکاری هۆکاری مردنەکەی بڵاونەکراوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە "سایت"، کە گرووپێکی ئەمریکییە و لە بواری هەواڵگری و ئاسایشدا چالاکە، نووسیویەتی، یەکێک لە سەرکردەکانی قاعیدە کۆچی دوایی "خالید بەترافی"ی ڕاگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەعد بن عەتیف ئەلعەولەکی" سەرۆکی گرووپی قاعیدە لەمەودوا.
خالید بەترافی نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر وەک سەرۆکی ئەم گرووپە ناسێندرا، دوای ئەوەی قاسم ئەلریمی لەلایەن ئەمریکاوە لە ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆر لە یەمەن بێلایەن کرا.
بەترافی یەکێک بوو لەو 150 ئەندامی زیندانیکراوی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، کە لە ساڵی 2015 دوای گرتنەوەی شاری بەندەری مەکلە لە یەمەن لەلایەن هێزەکانی قاعیدە لە زیندان ئازادکرا.
ئەم بابەتە 11372 جار خوێندراوەتەوە