ڕاگەیندراوێکی گرینگ لە فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ووڵاتەدا
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق بمێنێته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات تا كۆتایی ئه‌م مانگه، خاكی عێراق جێده‌هێڵن.
له ڕاگه‌ێندراوێكدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگەیاند : جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م مانگه، به ته‌واوی خاكی عێراق به‌جێ ده‌هێڵن، سه‌رجه‌م ئه‌و لێدوانانه‌شی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌پێی رێككه‌وتنی عێراق و ئه‌مریكا كه له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆی ستراتیژی بونیاد نراوه، تیمه ته‌كنیكییه‌كان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی تیمه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان، چونكه ئه‌ركی شه‌ڕكردنیان كۆتاییهاتوه و ته‌نها ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێننه‌وه كه ئه‌ركیان راوێژكاری و راهێنانه به سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری، به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی خاكی عێراقیان جێهێشتوه و ئه‌و هێزانه‌شی كه ماونه‌ته‌وه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵاته‌كانیان و له‌بری ئه‌وان، راوێژكاری سه‌ربازی بۆ پشتیوانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق جێگیرده‌كرێن.
ئه‌و راگه‌ێندراوه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت، ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك مەكێنزی، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكایان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌مكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانیان له عێراق ناكشێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له پاڵپشتی و هاوكاریكردنی سوپای عێراق، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستی تیرۆر له عێراق و ناوچه‌كه.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە