ڕاگەیندراوێک لەپارێزگای هەولێر ەوە سەبارەت بە چاکسازی لە سناعەی باکوور و پیشەسازی
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ست ده‌كه‌ن به چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی "سناعه" و گرفتی كه‌می ئاویشیان له‌نزیكترینكاتدا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری ئه‌ندازیار عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و مه‌سعوود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار و عه‌بدۆلواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی و تارا عبدالغه‌نی، به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی سێی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كار و كه‌سابه‌تی دووكاندار و فیته‌ر و كاسبكار و پیشه‌وه‌رانی، سه‌ردانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی (سناعه)ی باكووری كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، پارێزگاری هه‌ولێر له‌نزیكه‌وه له ڕه‌وشی كار و كه‌سابه‌تی دووكاندار و فیته‌ر و كاسبكار و پیشه‌وه‌رانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور (سناعه)ی كۆڵییه‌وه و گوێی له‌گله‌یی و كه‌م و كوڕیی و پێداویستیه‌كانی گرتن و ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ر بوودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌م ڕۆژانه ده‌ستده‌كه‌ین به چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی سناعه، هه‌روه‌ها گرفتی نه‌بوون و كه‌می ئاویشتان له‌نزیكترین كات بۆ چاره‌سه‌رده‌كه‌ین، دڵنیابن وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر، به‌هه‌موو شێوه‌ك هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌مان و كاسبكارانی و دوكاندار و هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ماندابێت و بتوانین جێبه‌جێبكه‌ین درێغی ناكه‌ین".
لەراگەێندراوەكەدا، ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور (سناعه) كه ده‌كه‌وێت سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر-شه‌قڵاوه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و زیندوویەتی ناوچه‌كه كه به‌رده‌وام هاتووچۆی زۆری ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ره، زۆربه‌ی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی تێكچوون و گرفتی زۆری بۆ هاووڵاتییان و دووكاندار و فیته‌ر و كاسبكار و پیشه‌وه‌رانی ناوچه‌كه درووستكردوه و پێویستیان به چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە