ڕاگەیندراوێک لە پەرلەمانی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەیندراوێک لە پەرلەمانی کوردستان ەوە
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پاراستنی ئه‌و په‌ناگه ئارامه‌ی ناوچه‌كه كه جێگه‌ی هه‌موو جیاوازییه‌كانی تێدا ده‌بێته‌وه، به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه.
له‌راگه‌ێندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه شه‌وی رابردوو تیرۆریستان له كارێكی ترسنۆكانه‌دا به مووشه‌ك چه‌ند شوێنێكی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرد، لێره‌وه به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ترسنۆكانه‌یه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌شێك له گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان نه‌وایه‌كی ئارامه بۆسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی، له‌كاته سه‌خته‌كاندا ده‌رگای بۆ هه‌زاران لێقه‌وماوی شاره‌كانی تری عێراق و ته‌نانه‌ت ووڵاتانی دراوسێش ئاوه‌ڵایه و له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و نەتەوەیی ده‌یانحه‌وێنێته‌وه و په‌نایان ده‌دات، بۆیه پاراستنی ئه‌و په‌ناگه ئارامه‌ی ناوچه‌كه كه جێگه‌ی هه‌موو جیاوازییه‌كانی تێدا ده‌بێته‌وه، به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ پابه‌ندی ئه‌ركه ده‌ستووری و یاسایی و سیاسیه‌كانی بێت، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم په‌له بكات له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییانه‌ی كه تیرۆریستان و ناحه‌زان لێیه‌وه دزه ده‌كه‌ن بۆ په‌لاماردانی هه‌رێمه‌كه‌مان و تێكدانی دۆخی شار و شارۆچكه‌كانی، پێویستیشه هه‌رچی زووه ڕێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م په‌لاماره بگیرێته‌به‌ر.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە