ڕاگەێندراویک لە لایەن بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ سەبارەت بە كوژرانی كارمه‌ندێكی سیكویرتی له سلێمانی
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌ێندراوێكی دەربارهی كوژرانی كارمه‌ندێكی سكیوریتی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "هێزه ئه‌منییه‌كانمان له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تاوانبار‌و بكوژه‌كه‌ن تاکوو ڕاپێچی به‌رده‌م یاسای ده‌كه‌ین".
نوسینگه‌ی لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگهێنددراوێكی بڵاوكرده‌وه، سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه به داخه‌وه بوه ھۆی كوشتنی (هه .م .كا ) له‌دایكبووی ١٩٩٠ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه، هه‌روه‌ها كارمهندو سكیوریتی ده‌روازه‌سیتی.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و كارمه‌نده له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌بێته شه‌ڕیان و دواتر ئه‌و كه‌سه به ده‌مانچه ھێرشده‌كاته سه‌ری و برینداری ده‌كات و دواتر ده‌مرێت، بكوژی تاوانبار كه‌سێكی ناسراوه و ناو ناونیشانی زانراوه".
باسی له‌وه‌شكرد، "له دوای ڕووداوه‌كه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانمان له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تاوانبار‌و بكوژهكهوهن تا ڕاپێچی به‌رده‌م یاسای ده‌كه‌ین و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تاوانبارهكهشدا، ورده‌كاری و زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕو".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە