ڕاگەێندراویک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراویک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

پێشەوا هەورامانی ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای کێشەی مووچە بەهۆی ئەوە بو کە لایەنێکی حکوومەتی هەرێم دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوت، لە ئێستاشدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەرقاڵی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکەیە، ئەوانەی لە دەرەوەی نیازی نیشتیمانی موزایەدە دەکەن با هەوڵ بدەن مووچە دابەش بکەن.

پێشەوا هەورامانی ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سەرەتای درووستبوونی کێشەی مووچە لەهەرێمی کوردستاندا، لەوە دەستیپێکرد کە لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوتن و ئەوان  ڕێ نیشاندەری ناحەزانی هەرێمی کوردستان بون بۆ درووستکردنی فشار بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم کاتەدا وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ئامادەیە تەنها 59%ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەویش دوای یەک مانگ لە دواخستنی، کە مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمی تێدا نییە، ئەمەش بۆ درووستکردنی فیتنە و جیاکاری و سووکایەتییە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو ، لەم کاتەشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە. 

پێشەوا هەورامانی باسی لەوەش کردوە، ئەوانەی لەدەرەوەی نیەتی نیشتیمانی و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان موزایەدەو قسەی دیکە دەکەن، ئەگەر ڕاست دەکەن با بفەرموون لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ئەو بڕە مووچەیە خۆیان دابەشی بکەن، چوونکە حکوومەتی هەرێم نە سووکایەتی قبووڵ دەکات و نەجیاکاری لەنێوان فەرمانبەران دەکات.

لە کۆتاییدا ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم دەڵێت، “داکۆکی لەسەرجەم مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانمان و جیاکاری و سیاسەتی برسیکردن بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە دژی دەوەستین.”


ئەم بابەتە 10965 جار خوێندراوەتەوە