ڕاگەێندراویێك لە بارەگای بارزانی یەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراویێك لە بارەگای بارزانی یەوە
سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەستكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەم شێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرینگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.
بارەگای بارزانی
10ی كانوونی یەكەمی 2023
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە