ڕاگەێندراوی ئۆرشەلیم " پەیمانی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران"

پەیامی کورد    ...   ڕاگەێندراوی ئۆرشەلیم " پەیمانی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران "

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا و یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، پەیمانێکی هاوبەش یان لە سەر بەربەست و نەهێشتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکگەلی ئەتۆمی یان واژوو کرد .

شرۆڤەکارانی ئەورووپایی لەو باوەڕەدان ئەم راگەێندراوە نیشان دەدات لەوانەیە دوو هاوپەیمان لە دوای ماوەیەکی درێژخایەن لە کێش و قەیرانەکان لە سەر چۆنیەتی بەرامبەربوونەوە لەگەڵ ئێران پێکەوە گەیشتوونەتە بیروڕای هاوبەش .

ئەم پەیمانە کە بەشێک لە " ڕاگەیندراوی ئۆرشەلیم " ە ڕۆژێک دوای ئەوە واژوو کرا کە جۆ بایدن لە گفتووگۆ لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی جەختی کردبووەوە کە دواهەمین ڕێگا چارە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران بۆ پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئەم ووڵاتە بە چەکی ئەتۆمی " هێز و زۆر " دەبیت


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە