ڕاگەێندراوی ئەمریکا : دەبێ تورکیا ڕێز لە ئازادی ڕادەڕبڕین بگرێت
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی ئەمریکا : دەبێ تورکیا ڕێز لە ئازادی ڕادەڕبڕین بگرێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە هەڵوەشاندنەوەی "پارتی دێموکراتی گەلان"(HDP) بەپێچەوانەی دێموکراسی و ئازادی ڕادەربڕینە.
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا، وەرگرتنەوەی کورسی نوێنەرایەتی لە "عومەر فارووق گڕگڕلی ئۆغلوو" نوێنەری پارتی دێموکراتی گەلان (هە.دە.پە) و داکۆکیکاری مافی مرۆڤی وەک نیگەرانی وەسف کرد.
هەروەها دادستانێک لە دادگای باڵای تورکیا داوا دەکات پارتی دێموکراتی گەلان" کە پارتێکی لایەنگری کوردەکانی "تورکیا"یە بە پارتێکی قەدەغەکراو ڕابگەێندرێ
پارتی دێموکراتی گەلان لە ساڵی ٢٠١٦ لەژێر سەرکوت و پەلامارێکی زۆردایە و لەلایەکی دیکەوە "سەڵاحەددین دەمیرتاش" سەرۆکی ئەو کاتی ئەو پارته لەلایەن تورکیا دەسبەسەر کراوە.
پارتی دێموکراتی گەلان لە تورکیا سێیەمین پارتی گەورەیه لە ە.
لەم دواییانەدا هەوڵەکانی نەتەوەخوازەکانی هاوپەیمان لەگەڵ پارتی گەشە و داد بە سەرۆکایەتی "ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان"، بۆ قەدەغەکردنی پارتی دێموکراتی گەلان چڕتڕ بووەتەوە.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە