ڕاگەێندراوی نوێی ماکرۆن سەبارەت بە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی نوێی ماکرۆن سەبارەت بە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین
ئیمانوئێل ماكرۆن، سه‌رۆكکۆماری فەڕه‌نسا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ تا بتوانن به گفتوگۆی دیپلۆماسیانه شەڕی ئۆكراین رابگرن و ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا رازی بكه‌ن هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م رێگایه پێویستی به لێدوان و كاری جیددییه نه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كان.
ئیمانوئێل ماكرۆن، ئه‌مڕۆ یه‌كشەممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند : به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی رووسیای به "خوێن‌ڕێژ" ناوبرد، مۆسکۆ وای دەبینێت کە مه‌ترسییەکان لەسەر ووڵاتەکەیان زیاتر بوون.
ووتیشی، "ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌ڕێگایه‌كی دیپلۆماسیانه بتوانین هه‌نگاوی یه‌كه‌مان وه‌ستاندنی ته‌قه بێت له نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئۆكراین ، پاشانیش بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه رووسیا رازی بكه‌ین هێزه‌كانی له كیێڤ بكشێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م پڕۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوبین، ئه‌وا پێویسته كاری جیددی بكه‌ین نه‌وه‌ك به لێدوان و كرداره‌كانمان گۆمه‌كه قووڵتربكه‌ین".
سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له دەو رۆژی داهاتەودا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پرسی یارمه‌تیدانی هاووڵاتیانی ماریۆپۆڵ، هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تا هاووڵاتیانی ئه‌و شاره نه‌بنه قوربانی، چوونكه له‌ماوه‌ی رابردوودا شه‌ڕ و پێكدادانێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوە".
سه‌رۆكی فەڕه‌نسا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ پووتین راكێشا و ووتی، "به‌بێ رێزگرتن له سنووری ووڵاتانی دیكه و پێدانی مافی هاووڵاتیان، رووسیا ده‌یه‌وێت ئه‌ورووپا بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌ت و سه‌رده‌مانی كۆن، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر قێزه‌ونانه‌یه"
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە