ڕاگەێندراوێکی تایبەت بەم دۆزینەوە نوێیەی کە لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەولێر کراوە

پەیامی کورد    ...   ڕاگەێندراوێکی تایبەت بەم دۆزینەوە نوێیەی کە لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەولێر کراوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بەم دۆزینەوە نوێیەی لە ئەشکەوتی شانەدەر کراوە ڕاگەندرێاوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەش دەقەکەیەتی :

بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن

سەبارەت بەم دۆزینەوە نوێیەی لە ئەشکەوتی شانەدەر کراوە پێتان ڕادەگەێنین بۆ ئەوەی بابەتەکە بەلاڕێدا نەبرێت پێویستە بە شێوەیەکی ڕێک وپێک و زانستییانە ڕووماڵی بابەتەکە بکرێت و بە هیچ شێوەیەک لێدوان لە هیچ کەس و لایەنێک وەرنەگیرێت جگە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوار و بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سۆران.

هەر بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٥/٨ دیدارێک لە ئەشکەوتی شانەدەر لە ژێر سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوار ساز دەکرێت بە ئامادەبوونی تیمی زانکۆی کامبرێجی بەریتانی بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر و پێدانی زانیاری نوێ.
ڕامیارجەوهەر

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی گشتی شوێنەوار


ئەم بابەتە 56687 جار خوێندراوەتەوە