ڕاگەێندراوێکی هاوبەش لە پارتی و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ەوە

پەیامی کورد     ...   ڕاگەێندراوێکی هاوبەش لە پارتی و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥/١/٢٠٢٢، لیژنەی هاوبەشی پارتی  و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت.

لە ڕاگەێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاتووە: "لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) ئەمڕۆ ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ شاندیکی تایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، هەردوولا هاوڕابوون ک پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازی نیشتمانی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە: "ھەردوولا کۆکبوون پێکەوە کار بۆ بەھێزکردنی متمانەی ھاووڵاتییان پەپڕۆسەی ھەڵبژاردن تۆکمە بکرێتەوە و پڕۆسەیەکی شەفاف و سەرکوتووبێت".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی ئەوەخراوەتەڕوو: "ھەردوولا جەختیان لەوەکردەوە بەپێی رێککەوتنی سیاسی ٥/٣/٢٠١٩ی نێوان ھەردوولا و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی ھەردوو حزب، بە گیانی برایەتی و تەبایی ھەنگاوە پێویستیە کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی کوردستان بھاوێژن، بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتووەوە کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە