ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد  ...  ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ەوە 

بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشنینی دەکرێت شەپۆلی باران بارین بە شێوەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکانی هەرێم بەردەوام بێت، شەپۆلێکی بەفر بارینیش رو لە ناوچە شاخاوییەکانی ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلێ دەکات.

بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمە باران و بارانى مام ناوەندى پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکان و ناوچە شاخاوییەکانی باکوو و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەام بێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، شەپۆلێکى بەفر بارینیش ڕوو  لە ناوچەشاخاوییەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە نزیکەکانى ئەو ناوچانە وەکوو ( ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی) دەکات، هەروەها پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

لە رۆژی رابردووش بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە کاتەکانی شەو لە زۆربەی ناوچەکان لێزمە باران دەبارێت، سبەینێش شەپۆلێکی بەفر بارین رو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەکات و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە