ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن هەپەگە وە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٥ پێشمەرگە

پەیامی کورد     ...    ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن هەپەگە وە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٥ پێشمەرگە

ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشدارییدان بە هێزەکانی سەر بە پارتی بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانیان کردوە و بۆیان ڕوون نەبوەتەوە، کە ئەو زرێپۆشەی چەکدارەکانی پارتی بە مینی ئەوان یان بە بۆردومانی تورکیا زیانی پێگەیشتبێت.

ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشدارییدان بە چەکدارەکانی پارتی، بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانیان کردوە، بەڵام زرێپۆشێکی چەکدارەکان گوێی نەدا بە هۆشدارییەکانی گەریلا و بەردەوام بوو لە پێشڕەویی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا "بۆمان ڕوون نەبوەتەوە کە ئەو زرێپۆشە ئایا مین پێیدا تەقیوەتەوە یان لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردومان کراون".
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بون دو پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتریش هۆشداریان دابوو، لەئەگەری روودانی روداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەموان رێز لەسنوری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە. 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە