ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ەوە سەبارەت بە بڕە بوودجەکەی بەغدا بۆ هەرێم
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ەوە سەبارەت بە بڕە بوودجەکەی بەغدا بۆ هەرێم
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو حکوومەتی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ئەمساڵ بڕی (٢٠٠ ملیار) دینار هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو رەوانە بکات، بەڵام تا ئەمڕۆ پارەکە نەگەیشتوە بۆیە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە زیاتر دوانەوکەوێت، بڕیاردرا مووچەی ئەو وەزارەتانەی ماون لە داهاتی مانگی (٢٠٢١/١٢) خەرج بکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، "بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق " ٢٠٠ میلیارد " دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێندرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١ دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (٢٠٢١/١١) تا ئەمرۆ (٢٠٢١/١٢/١٨) ئەو بڕەشی نەناردوە".
ئەوەش هاتووە، "بەوهۆیەش دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە. بۆ ئەوەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی " ١٢ی ٢٠٢١ " خەرج بکرێت".
پێشووتر فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاندبوو، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نووسراوی فهرمی کردوە بۆ رەوانەکردنی ٢٠٠ میلیار دینارەکە و رۆژی یەکشەممە (١٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ " پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
دوای ئهوهی حكوومهتی عێراق بڕیاریدا مانگانه ٢٠٠ میلیار دینار رهوانه بكات، حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاریدا كۆتایی به لێبڕینی مووچه بهێنێت، بهڵام تا ئێستا پارهكهی رهوانه نهكردوه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە