ڕاگەێندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ەوە
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "تیمەكانمان (١٠) تۆمەتباری چەند باندێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیر كرد".
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەێندراوێكدا دەڵێت "دوای كۆكردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن تیمەكانمان لە (بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان (١٠) تۆمەتباری ئەندامی باندی بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە لەكاتی فرۆشتن و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەین".
دەشڵێت "یەكێك لە بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن (بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سۆران)ەوە زانیاری لەسەر درا بوو، دوای هەماهەنگی كردن، لەلایەن تیمەكانمان دەستگیر كرا".
ڕوونیشیكردەوە "هەر لە كاتی دەستگیركردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا، دەستمان گرت بەسەر چەند چەكێكی بێ مووڵەت و بڕێك ماددەی هۆشبەر و كەل وپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر. سەرجەم تۆمەتباران ڕێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و دەدرێن بە دادگا".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە