ڕاگەێندراوێک لە لایەن ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە لایەن ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرەوە
پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کوردستانییان دەکات و دوو داواکاری ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگا دەکات.
دەقی راگەێندراوەکەی ئومێد خۆشناو:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2721ی كوردی، پیرۆزبایی لە کوردستانیانی خۆشەویست بەگشتی و پارێزگای هەولێر بەتایبەتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین و هیوادارین لە سەرەتای دەستپێکی بەهاری ئەمساڵ لە كەشێكی خۆش و بەهاری و لەسایەی ئەو ئارامیەی لەکوردستاندا بەرقەرارە، سەیران و خۆشیەكانتان بەڕێوەببەن و نەورۆزی جەژنی خۆڕاگری و بەرخودان و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری، ببێتە مایەی کامەرانی و ئاشتی و کۆتایی هاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لەهەرێمی کوردستان.
بەداخەوە، ئەگەرچی لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤیرووسی کۆرونا و ئەو بارودۆخە نالەبارەی تەندروستی دووچاری هاتووین، ئازیزانێکی زۆرمان لەدەستداوە، وێڕای سەرەخۆشیمان لە کەس و کاری قوربانیان، داواکارین لە سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان و هەموو لایەك وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و بەوپەری هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانییان، پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و ڕێکارەکانی خۆپارێزبن، ئێمەش وەکوو ئیدارەی خۆجێی وپارێزگای هەولێرو سەرجەم قائیمقامیەتەکان و ناحیهو بەرێوبەرایەتی وفەرمانگە خزمهتگوزاریهکان ودەزگائەمنیەکان ( پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، بەرگری شارستانی و هەموو هێزەکانی تری ناوخۆ) دووپاتی دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی تەندروستی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئێوەش هاوکارمانبن، دڵنیاین بە هاوکاری و خۆڕاگری و پشتیوانی ئێوەی بەڕێز و پابەندبوونتان بەبڕیار و ڕاسپارەدەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن و ڕێکارە تەندرووستییەکان، ئەم دۆخە سەختەش تێدەپەڕێنین و بە سەلامەتی و سەرکەوتویی لێی دەردەچین.
لێرهوهش داوا له هاوڵاتیانی شاره خۆشهویستهکهمان دهکهین، له کاتی گهشت و سهیران، ژینگه بپارێزن و شوفێرانیش ئارام و لهسهرخۆبن و گیانی خۆتان و هاووڵاتیان مهخهنه مهترسی.
جارێکی دیکە نەورۆزتان پیرۆزبێت و هیواخوازین نەورۆزی ئەمساڵ ببیتە مایەی خێر وخۆشی و بەرەکەت بۆ هەموولایەک و نەورۆزی نەمانی قەیرانەکان و خۆشگوزهرانى و بهختهوهرى بێت بۆ کوردستانیان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە