ڕاگەێندراوێک  لە لایەن فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ەوە

پەیامی کورد     ...   ڕاگەێندراوێک  لە لایەن فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ەوە 

بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە كراوە، بەڵام زیانی نەبووە.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەێندراوێکی لەبارەی تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  بەردەوامیدان بەز کارە دور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت، دەشڵێت، "داوا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگریکردن لەم کارە دزێوە".

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "جارێکی دیکە دەستێکی ترسنۆک لقی ١٢ ی پارتی لە شاری هەڵەبجە دایە بەر دەستڕێژی گوللە، ته‌قه‌كردن له‌باره‌گای لقی ١٢ ی پارتیمان له‌ هەڵەبجە‌ی شه‌هید  بەهۆی ئه‌و بێ باكییه‌یه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ سنووره‌كه‌دا هەمو جار بەرانبەر تەقەکەران دەینوێنن و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداریان نه‌هاوێشتوه‌ بۆ به‌ سزاگه‌یاندنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ی لەپشتیانن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا لەهەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان و ڕاپه‌ڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە ٧٠ جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیرنەکراوە، "ئەمەش جدییەتی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەلەبجە دەخاتە ژێر پرسیار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران".

فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت، "بەردەوامیدان بەم کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت، بۆیە داوا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگریکردن لەم کارە دزێوە، وەکوو فراکسێۆنی  پارتی بەدواداچوونی  پەرلەمانی دەکەین و دەبێت  ئاستێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێ و لایەنی کەمتەرخەم روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێ".

بەیانی ئەمڕۆ بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ١٢ـی پارتی لە هەڵەبجە رایگەیاندووە : "کاتژمێر ١:٠٠ی شەوی رابردوو لە دوو شوێنی جیاوازەوە لەلایەن کەسانێک کە لە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا بوون تەقە لە بارەگای لقی ١٢ کراوە و لەلایەن پاسەوانەکانی لقەوە ووڵامدراوەتەوە و دواتر تەقەکەرەکان هەڵهاتوون".

ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەیان بەجێهێشتوە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئەم سنورە و دواتر هەموو کامێرا چاودێرییەکانی دەپشکنرێت، "ئەوەش جاری یەکەم نیە دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکانمان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکرێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دابنێن و تا ئێستا بەردەوامە و بۆ یەکجاریش بکەرانی ئەو جۆرە کارانە دەستگیرنەکراون". 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە