ڕاگەێندراوێک لە لایەن لێژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە سەبارەت بە برینداربوونی ١١ کەس سەر بە هێزەکانی ئاسایش و هێزی ئاڵتونی
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە لایەن لێژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە سەبارەت بە برینداربوونی ١١ کەس سەر بە هێزەکانی ئاسایش و هێزی ئاڵتونی
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار رایگەیاند، هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەوەبێت لێپرسینەوەی تووندی لەگەڵدا دەكرێت و ئەو كەسانەی تۆمەتبارن ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەر کەسێک لە پشت ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووەوە بێت لێپرسینەوەی تووندی لەگەڵ دەکرێت و دەدرێتە دادگا.
شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا روویدا و بەهۆیەوە ١١ كەس برینداربوون
دكتۆر ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه ژماره‌یان ١٠ كه‌سه، ته‌ندرووستیان جێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
ئاماژەی بەوەشکرد، برینداره‌كان له هه‌ردوو هێزی ئاسایش و هێزی ئاڵتونین و سه‌رجه‌میان بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كراون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە