ڕاگەێندراوێک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
جووتیار عادل، ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تووندی هێرشی سه‌ر په‌له‌مانتار "غالب موحه‌مه‌د" شه‌رمه‌زار ده‌كات و ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
ده‌قی راگه‌ێندراوه‌كه:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تووندی هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب موحه‌مه‌د له شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
د. جووتیار عادل
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/26
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە