ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتى بەرگری ئیمارات ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتى بەرگری ئیمارات ەوە
وەزارەتى بەرگری ئیمارات ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە " مووشەکە بالیستیکی یەکەى میلیشیا تیرۆریستیەکەى حووثییەکان لەچۆڵەوانى کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکى بەدواى خۆیدا بەجێنەهێشتووە".
ئاماژەى بەوەشداوە " توانراوە بەرپەرچی مووشەکە بالیستیکی یەکەى گرووپی حووثییەکان بدرێتەوە".
ووتیشى " هێزە ئاسمانیەکانمان و فەرماندەى هاوپەیمانى لەتێکشکاندنى پێگەو مۆڵگەى مووشەکەکە سەرکەوتوو بوون و لەناو یەمەن کردوویانەتە ئامانج و بەرپەرچیان داوەتەوە".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە