ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کوردانی تاراوگە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کوردانی تاراوگە
بە مەبەستی گرینگیدان بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە، وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، پۆلی ئۆنلاین بۆ فێربوونی زمانی کوردی (شێوەزاری سۆرانی و شێوەزاری بادینی) بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە.
کۆرسی یەکەمی خوێندن، لە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و، لە ٢١ ی ٨ ی ٢٠٢٢ کۆتایی هات، کە تێیدا ١٠٧ منداڵی کورد لە دەوڵەتانی جیاوازەوە بەشداریان کرد و، بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ بەردەوامی هەبوو.
وەزارەتی پەروەردە بۆ کۆرسێکی نوێ، دەرگای خۆتۆمارکردن دەکاتەوە، کە لە لایەن مامۆستایانی شارەزای زمانی کوردی و وەزارەتی پەروەردە کۆرسەکان دەوترێنەوە.
دەتوانن لەڕێگەی وێبسایتی ئەلیکترۆنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی منداڵەکانتان تۆماربکەن و، پاشتر کۆدیان بۆ دروست دەکریت و، رۆژانی هەموو یەکشەممەیەک وانەکان بە ئۆنلاین دەوترێنەوە.
https://kurdishdc.org/ku/bakurdi-daxwenm/
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە