ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد   ...  ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

لەچەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت :

١-  لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( ٣ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و ١ قوتابخانەی ٩ پۆلی ) و  یەک ( ١ ) باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەکی دیکەی (١٢ ) پۆلی و قوتابخانەیەکی (٦ ) پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن .

٢- لە پارێزگای سلێمانی یەک (١) قوتابخانەی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . 

٣- لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو ( ٢ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێت . 

٤- لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی  یەک ( ١ ) قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت. 

٥- لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت  (٧) قوتابخانەی  نوێ دادەنرێت ،  شەش ( ٦ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی  و یەک ( ١) قوتابخانەی ٩ پۆلی .


      وەزارەتی پەروەردە
         ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٢


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە