ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد     ...    ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ەوە

وەزارەتی پەروەردە راگەێندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بڕیاردراوە جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خوێندن تاوەکوو ٨ی مانگی داهاتوو رابگیرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا رایگەیاندوە، "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  یەکی ٣ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤیرووسی کۆرۆنا بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکوومی - ناحکوومی)  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ی ٤ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی  هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی ٢٠ نمرەی نووسینەکی لە قوتابخانە حکوومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکوومییەکان دەبێت، پاشان لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندرووستی دەکرێتەوە. 

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو قوتابخانە حکوومی یانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەی نوسینەکیان کردوە دەوامیان تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت.


ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە