ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی کارەبا ی هەرێمی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی کارەبا ی هەرێمی کوردستان ەوە
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، "پلانی باش"یان بۆ هاوینی داهاتوو تەواوکردوە و دڵنیاییدەدەنە هاووڵاتیان کە ئامادەن بۆئەوەی باشترین کارەبا بۆ هاووڵاتیان لەو وەرزەدا دابین بکەن.
ئەحمەد مووسا ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند ، لە جێبەجێکردنی پلانەکە بەردەوامین و ئامادەباشیمان بۆ وەرزی هاوین کردوە، لەئێستاشدا وەزارەت سەرقاڵی گۆڕینی ئاستی هێڵەکانی کارەبایە لە دوو سیگناڵ ەوە بۆ سێ سینگڵ بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پلانەکە بریتییە لە چارەسەرکردنی فشاری سەر هێڵەکان، کڕینی محاویلەی دیکە، پەرەپێدانی فیدەرەکان، دانانی وێستگەی جێگیر و گەڕۆک، جگە لە کردنەوەی هەندێک هێڵی گرینگی دیکەی کارەبا".
ئەوەشی خستەڕوو، چاککردنەوەی پێویست بۆ هێڵەکان تەواو بوە وەک ئامادەکارییەک بۆ چوونە ژوورەوەی کۆتایی بۆ پلانی وەرزی هاوین.
پێشتریش، زیاد عەلی وەزیری کارەبا ڕایگەیاندبوو، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتوەتە 15 هەزار و 600 مێگاوات، لە ئێستاشدا 18 کاتژمێر کارەبا لە شەو و رۆژێکدا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان لە هاوینی داهاتوودا پێویستمان بە 35 هەزار مێگاوات ووزە هەیە، ئامادەکاریش دەکەین بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بۆ دەستەبەرکردنی بڕی گازی پێویست بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە