ڕایانەگەلی کووانتۆمی جیهان تووشی گۆڕانکاری بێ وێنە دەکات

پەیامی کورد     ...   ڕایانەگەلی کووانتۆمی جیهان تووشی گۆڕانکاری بێ وێنە دەکات .

جۆرێکی تەواو نویی ڕایانە ، جیهانی ماڵی تووشی شڵەژان و هەژان دەکات . تەنیا پرسیار ئەمە کە ئەم ڕووداوە چ کاتێک دێتە ئاراوە ؟؟؟

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئێکۆنۆمیستی بەریتانیایی دەنووسرێت : پیشەسازی ماڵی پەویوەندییەکی دوور و درێژ و پڕ لە قازانجی لەگەڵ تەکنۆڵۆژیای ڕایانە هەیە . لە هەمان سەرەتاوە ئەم تۆڕە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو شتێک ، لە ڕایانەگەلی سەرەکی تاکوو هۆش و زیرەکی ساختە و دەستکرد ەوە دەستی پێکردووە . لە دەیەکانی رابردوودا مامەڵەگەلێکی زیاتری بە کەڵک وەرگرتن لە ئالگۆریتمگەلی ئاڵۆز ئەنجام بووە تاکوو دەگاتە ئامادەبوونی مرۆڤەکان . ئێستا بانک گەلی گەورە چاویان بڕیوەتە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی دیکە " ژمێریاری کۆوانتۆمی 

ئەم باوەرە لە لایەن فیزیکدانەکان لە دەیەی ١٩٨٠ دا پەرەی پێدراوە و ئێستا ڕایانەگەلێک بەدی دەهێنن کە دەتوانن ژمێریاری ئەنجام بدەن کە هیچ ئامێرێکی ناکووانتۆمی توانای ئەنجامدانی ئەوانە نییە . بەڵام ڕایانەگەلی کووانتۆمی هەموو کات لە هاوپێشبڕکێیەکانی خۆیان لە پێشتر نین . سەرەڕای ئەمە ، لە کۆنفڕانسی ١٠ی دیسەمبەر ، ویلیام زێنگ ، سەرۆکی لێکۆڵینەوەگەلی کووانتۆمی لە بانکی گۆڵد مەن ساکس ، بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە ژمیریاری کووانتۆمی دەتوانێ کاریگەری لە سەر بانکەکان و هەروەها لە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە کاروباری ماڵی دا هەبێت .

مارکۆ پیستۆیا ، سەرۆکی توێژینەوە لە بانکی JPMorgan Chase لەو باوەرەدایە لە زۆرێک لە ژمێریارییە ماڵی یەکان دەبنە هۆی  باشترکردنی کێشەکان ، تا ئەو جێگایەی کە کۆمپیۆتەرە کووانتۆمی یە بەهێزەکان هەن . توێژەرەوانی بۆرسە هیوادارن کە ئەم ئامێرانە بە خێراکردن لە هەڵسەناگندی دارایی ، دۆزینەوەی وەرەقە و بەڵگەگەلی بەهادار سوودی زیاتر و دەقیق تر کردنی ئالگۆریتم گەلی فێربوونی خودی کۆمپیوتەرەکە قازانجەکان زیاتر بکەن . لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکان لە لایەن بانکی ئیسپانیایی bbva لە جوونی ئەمساڵدا نیشان دەدات کە ڕایانەگەەلی کووانتۆمی دەتوانن ڕەوەندی هەڵسەنگاندنی متمانە و بەهاکان خێراتر بکەن ، دەرفەتگەلی کڕینی سەهام و پشک بە مەبەستی فرۆشتنی دووبارەی دواتر شناسایی بکەن و هەروەها بە واتا هاوشێوەسازی کاردانەوەگەلی لە ناکاوی بازاڕ بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەی مۆنت کارلۆ خێراتر بکەن .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە